دوای رەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ گواستنەوەی ئۆلیس، زانیاریی نوێ لەبارەی نیازەکانی ریال مەدرید و ئینزۆ فێرناندێز گەیشت

یاریگا –
ئەمڕۆ ریال مەدرید بە بڵاوکردنەوەی بەیاننەمایەکی فەرمی هەمووانی شۆک کرد لەبارەی هەڵکشانی ئەو دەنگۆیانەی باس لە چوونەپێشەوەی یانە شاهانەکە دەکەن لە مایکڵ ئۆلیس.
ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە بەو سوپەرستارە دادەنرا کە گوایە فلۆرێنتینۆ پێرێز لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا مژدەی گەورەی بە هاندەرانی دا. بەڵام ئەمڕۆ بە بەیاننامەیەک سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
فەرمی؛ ریال مەدرید بەیاننامەیەک دەربارەی مایكڵ ئۆلیس بڵاوكردەوە
ئێستا کە روون نەبووەتەوە ئەو موژدەیە کام یاریزان بوو پێرێز بەڵێنی گواستنەوەی دا، رۆشناییەکان چوونەتەوەسەر ئینزۆ فێرناندێزی ناوەڕاستکاری چێڵسی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بەهەمان شێوەی ئۆلیس، ریال مەدرید هیچ پەیوەندیەکی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی بە فێرناندێزەوە نەکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە هێشتا یەکێکە لە لیستە کورتکراوەکەی مەدرید کە پێنج بژاردەن بۆ هێڵی ناوەڕاست. بەڵام هێشتا هیچشتێک لەوبارەیەوە پێشنەکەتووە و هیچ پەلەکردنێکیش نییە لە گواستنەوەی.
🚨 Real Madrid have not made any formal or informal approach to Chelsea for Enzo so far.
He’s on club shortlist for 5 midfielders being considered — but exits needed before; and nothing advanced/no fast deal ongoing.
🎥➕ https://t.co/MHUgyaWZnC pic.twitter.com/sTKxnQMw2v
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 20, 2026



