ئیسپانیاگرنگترین

بڕیاری مۆرینیۆ؛ ئەو یاریزانەی ریال مەدرید بۆ فرۆشتن نییە

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یانەكەی ئاگادار كردووەتەوە كە گۆنزالۆ گارسیا بۆ فرۆشتن نییە.

گۆنزالۆ گارسیا لە هاوینی 2025 لە ریال مەدرید كاستیاوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە و تاوەكوو 2030 گرێبەستی لەگەڵ یانەكە واژۆ كردووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ، جۆزێ مۆرینیۆ ئیدارەی ریال مەدریدی ئاگادار كردووەتەوە كە نایەوێت گۆنزالۆ گارسیا بفرۆشن.

جۆزێ بڕوای وایە گۆنزالۆ یاریزانێكی سەرنجڕاكێشە و دەیەوێت پێش ئەوەی بڕیار بدات یارییكردنی ببینێت.

گۆنزالۆ گارسیا لەگەڵ تینی یەكەمی ریال مەدرید 51 یاریی كردووە و توانیویەتی 13 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووستبكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button