ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وەرن بیبەن؛ چێڵسی نرخی ئێنزۆ فێرناندێز بۆ ریال مەدرید دیاریی دەکات

بلوز دەستبەرداری ئێنزۆ دەبێت

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی نرخی ئێنزۆ فێرناندێز بۆ ریال مەدرید دەستنیشاندەکات و ئامادەیە دەستبەرداری ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە ببێت.

ماریۆ کۆرتێگانا، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی ئامادەیە بە 120 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ئێنزۆ فێرناندێز، ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینی ببێت و ئەگەر ئەو بڕە پارەی پێبدرێت رێگری لە رۆیشتنی ئەو یاریزانە ناکات.

ریال مەدرید دەیەوێت هەر لەم هاوینە ناوەڕاستکارێک و یاریزانێکی دیکەی دڵی بەرگری بگوازێتەوە، بۆ هێڵی ناوەڕاست ئێنزۆ بژاردەی یەکەمی مێرێنگێیە و گفتگۆکانیان بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە.

رۆژنامەنووسەکەی تۆڕی ئاتلێتیک ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێنزۆ ئامادەیە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستەکە سەرکەوتوو بێت.

ریال مەدرید لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا بەفەرمی گرێبەستی، بێرناردۆ سیلڤا، مارک کوکورێیا و ئیبراهیما کۆناتێی راگەیاندووە و گرێبەستی دێنزیڵ دومفریس، بەرگریکاری هۆڵەندیشی یەکلایی کردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button