بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ لیڤەرپوول گواستنەوەیەکی راگەیاند

یاریگا –
یانەی لیڤەرپوول گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە و بەفەرمی لە پێگەکانی خۆیانەوە رایانگەیاند.
یانە ئینگلیزییەکە رایگەیاند ڤیکتۆر مونۆزی وەک یەکەمین گرێبەستی هاوینە راگەیاند. ڤیکتۆر کە لە هەردوو پێگەی هێرشبەریی و باڵ یاریی دەکات، تا ساڵی 2032 لە ئانفێڵد دەمێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 40 ملیۆن یۆرۆیە، دەدات بە ئۆساسونا.
مونۆز کە پێشتر یاریزانی ریال مەدرید بوو، بەگوێرەی بەندێکی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئۆساسونا بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە بەهای گواستنەوەکەی دەدرێت بە یانە شاهانەکە.
We have agreed a deal to sign Victor Munoz from Osasuna, subject to a successful work permit application and international clearance 😄
— Liverpool FC (@LFC) June 18, 2026



