بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ هەولێر گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

یاریگا –
ئاکۆ عوزێر گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر نوێکردەوە.
یانەی هەولێر بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ ئاکۆ عوزێر، ناوەڕاستکاری یانەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستی ئاکۆیان بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردووەتەوە.
ئاکۆ عوزێر هاوینی 2025 یانەی دهۆکی جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی هەولێر کرد، لە وەرزی 2025/2026ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەشداریی 33 یاریی کرد و چوار گۆڵی بۆ یانەی هەولێر دروستکرد.
ئەو ناوەڕاستکارە 24 ساڵانییە یاریی بۆ یانەکانی برایەتی، زاخۆ، دهۆک و هەولێر کردووە.



