عێراقکوردستانگرنگترین

یانەی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا-

دوای واژووکردنی یانەی زەورا گرێبەست لەگەڵ راهێنەر باسم قاسم و ستافەکەی یانەی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە ئەوەش دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:

هاندەرانی دڵسۆز و خۆشەویستی یانەی هەولێر

سەبارەت بە بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەست و بەردەوامنەبوونی ڕاهێنەری تیپی یەکەمی یانەکەمان، کاپتن (باسم قاسم)، لەپێناو ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان بۆ ڕای گشتی و جەماوەری وەرزشدوستی شارەکەمان، ئەم بەیاننامەیە بڵاودەکەینەوە

بەر لە کۆتایی هاتنی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە ڕێگەی لێژنەیەکی تایبەتەوە لەگەڵ کاپتن باسم قاسم کۆبووینەوە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و لەسەر داوای ڕاستەوخۆی بەڕێزیان بۆ هێشتنەوەی پێکهاتەی تیپەکە، کارگێڕی یانەکەمان توانی ئەو یاریزانانە ڕازی بکات کە ناوبراو داوای کردبوون و گرێبەستەکانیان نوێ بکەنەوە.

دوای تەواوبوونی خولەکە، جارێکی دیکە لەگەڵ ناوبراو دانیشتینەوە و سەرەڕای قورسی ئەو مەرجانەی کە پێشکەشی کردن، بەڵام یانەی هەولێر لە پێناو سەقامگیری تیپەکە بە مەرجەکانی ڕازی بوو، بۆ ئەم مەبەستەش لێژنەی یانەکەمان سەردانی شاری بەغدایان کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا کاپتن بەڵێنی تەواوی دا کە گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە و ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش بە یانەکەمان کرد

دوای بەرزکردنەوەی ئۆفەرە نوێیەکە بۆ بەڕێز (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی فەخری یانەکەمان، بەڕێزیان ڕەزامەندی تەواوی لەسەر سەرجەم داواکارییە دارایی و کارگێڕییەکانی ڕاهێنەر دا، بەڵام لە کاتێکدا کە یانەکەمان چاوەڕوانی گەڕانەوەی کاپتن باسم بوو بۆ شاری هەولێر بەمەبەستی واژۆکردنی فەرمی گرێبەستەکە، ناوبراو بڕیاریدا گرێبەست لەگەڵ یانەی زەوڕا واژۆ بکات

ئێمە لە دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەولێر، لە کاتێکدا هاندەرانی دڵسۆزمان لەم ڕاستییانە ئاگادار دەکەینەوە، لە هەمان کاتدا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی کاپتن (باسم قاسم) دەکەین بۆ ئەو ماوەیەی کە لەگەڵ یانەکەمان کاری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە وێستگەی داهاتووی کاروانە وەرزشییەکەیدا

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی هەولێر

بابەتی زیاتر

Back to top button