ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ وەرزی داهاتوو درێسێکی پر لە یادەوەری دەپۆشێت

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ دەگەڕێتەوە بۆ پۆشینی درێسێکی کلاسیکی کە هێمای سەردەمێکی یانەیەکە.

یانە لەندەنیەکە وەرزی رابردوو بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ و کۆتایی بە 22 ساڵ لە وشکەساڵی هێنا کە ئەوە نازناوی چواردەیەمی خولی ئینگلیزی بوو لە مێژووی خۆیاندا.

درێسی ئارسیناڵ کە لەلایەن ئەدیداسەوە سپۆنسەریی دەکرێت، مێژووییەکی قووڵی لەگەڵ ئەو بڕاندە ئەڵمانیەدا هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵانی 1990.

پێشتر پوما لە ساڵانی 2014-2019 سپۆنسەری کەلوپەلە وەرزشییەکانی یانە لەندەنیەکە بوو، بەڵام جارێکیتر گرێبەستیان لەگەڵ ئەدیداس کردەوە و تا ساڵی 2030 رێککەوتنیان هەیە کە دەگوترێت بڕی گرێبەستەکەی نێوانیان 60 ملیۆن پاوەندی ساڵانەیە.

بەگوێرەی دیزاینە نوێیەکە کە چاوەڕواندەکرێت سەرەتای ساڵی 2027 بیپۆشن، ئارسیناڵ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی درێسە ئایکۆنیەکەی ساڵانی 1990-1992.

درێسی یەکەم. واتا یاریگای خۆیان هەر سوور و سپیە کلاسیکیەکە دەبێت، بە هەمان لۆگۆ، نەخش و وردەکارییەکانی ئەو سەردەمە. هەرچی درێسی دووەمیانە واتا هیی یارییەکانی دەرەوە، سەرتاپا رەشە و ئەوەش نیشانەیەکی دیاری ئەو سەردەمەی تیمە لەندەنیەکە بوو.

ئارسیناڵ بەو دیزاینەوە یادەوەری تیابەتیان هەیە، بەوپێیەی وەرزی 1990-1991 کۆتا نازناویان بوو خولی ئینگلیزی ببەنەوە پێش ئەوەی لە ساڵی 1992 ناوەکەی بگۆڕدرێت بۆ پرێمەرلیگی ئێستا.

درێسی یەکەمی ئارسیناڵ بۆ ساڵی 2027
درێسی دووەمی ئارسیناڵ بۆ ساڵی 2027

بابەتی زیاتر

Back to top button