دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مێرکاتۆیەکی گەورە چاوەڕێی ریال مەدریدە و ئارسیناڵ هێرشبەرێکی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
جۆزێ مۆینیۆ بە گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا دەست بە پلانی ریکخستنەوەی ریال مەدرید دەکات و مێرکاتۆیەکی گەورە چاوەڕێی ریال مەدریدە – دەیلی مەیڵ
بایرن میونشن بڕوای وایە دەتوانن گرێبەستی مارکۆس راشفۆرد یەکلایی بکەنەوە و گفتوگۆی ئەرێنییان لەگەڵ یاریزانەکە کردووە – تۆک سپۆرت
مانچێستەر یونایتد بڕوای وایە دەتوانێت ماتیوس فێرناندێش، ناوەڕاستکاری وێستهام یونایتد بگوازێتەوە، چونکە ئارسیناڵ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بێهیوا بووە – تایمز
نیوکاسڵ یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی دەکات – ئاتلێتیک
ئارسیناڵ بیر لە گواستنەوەی ئاندەر بارینێتسیا، یاریزانی باڵی ریال سۆسیداد دەکاتەوە و تۆتنهامیش چاوی لەسەرییەتی – سەن
لیدز، لیڤەرپوول، ناپۆلی، لیۆن و مۆناکۆ ئارەزووی گواستنەوەی لی هان بیۆم، ناوەڕاستکاری کۆریی دەکەن – تۆک سپۆرت
بڕایتن ئۆفەرێکی بە بەهای 30 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی لوکا ڤوسکۆڤیچ، بەرگریکاری کڕواتی یانەی تۆتنهام پێشکەش کردووە – ئاتلێتیک
بێشکتاش لەگەڵ لیاندرۆ ترۆسارد، ئەستێرەی ئارسیناڵ گفتوگۆی کردووە و گفتوگۆکان پێشکەوتوون – کاوت ئۆفساید
بارسێلۆنا دەیەوێت مارک ئاندرێ تێر شتێگن بە ئەیاکسی هۆڵەندی بفرۆشێت – فیچاخێس



