بازاڕی گواستنه‌وه‌

تەواو؛ وەڵامی کۆنکریتی لە ریال مەدریدەوە بە نیکۆ پاز گەیشتووە

Yariga App

یاریگا –

چیرۆکە پڕ لە گێڕانەوە جیاوازەکانی پەیوەست بە نیکۆ پاز کۆتایی هات کە ماوەیەکبوو درێژەی کێشا لەنێوان مانەوە لە کۆمۆ یاخود گەڕاندنەوەی بۆ ریال مەدرید لەلایەن یانە شاهانەکەوە.

ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە هاوینی بە گرێبەستێکی هەمیشەیی بە کۆمۆ کرد، بەڵام مەرجێک لە رێککەوتنەکەیاندا جێگیر کرا کە رێگە بە مەدرید دەدرێت لە هاوینی 2026 یاخود 2027 بیگەڕێنێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ. لە ماوەی رابردووشدا کۆمۆ هەموو بڕیارەکانی بۆ ریال مەدرید جێهێشتبوو.

کۆمۆ هەموو بڕیارەکانی پەیوەست بە نیکۆ پازی بۆ ریال مەدرید جێهێشت

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە پێگەی ESPNی وەرزشی بڵاویکردووەتەوە، ناوەراستکارەکە لەم هاوینەدا ناگەڕێندرێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابۆ.

سەرچاوەکە هۆکارەکەی ئاشکراکردووە کە بڕیاری خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری نوێی مێرێنگیە کە یاریزانەکەی ئاگەدارکردووەتەوە لەوەی ناتوانێت بەڵێنی سەرەکیبوونی لە پێکهاتەکەیدا پێ بدات.

مەدریدیەکان هاوینێکی پڕ چالاکی گواستنەوەیان دەستپێکردووە. تا ئێستا سێ بەرگریکار؛ ئیبراهیما کۆناتێ، دێنزیل دومفریس و مارک کوکورێیا و هەروەها ناوەڕاستکارێک کە بێرناردۆ سیلڤایە، یەکلایی کردووەتەوە. بەوەش وادەردەکەوێت مۆرینیۆ دەرفەتی لەپێشینە و سەرەکیی بداتە سیلڤای بەئەزموون وەک لە نیکۆ.

ئەو پێشهاتە بەتایبەت بۆ سێسک فابریگاس جێی دڵخۆشیی دەبێت، بەوپێیەی راهێنەرە ئیسپانیەکە دەتوانێت سوود لە چەکە کاریگەرەکەی وەربگرێت بۆ رکابەرێتیەکانی وەرزی داهاتوو کە بۆ یەکەمین جاریانە لە مێژوودا بەشداریی لە چامپیۆنزلیگ بکەن کاتێ وەرزی رابردوو بە سەرکردایەتی نیکۆ پاز بە ئاستێکی ناوازەوە لە خولی ئیتاڵی دەرکەوتن و توانیان پلەی چوارەم مسۆگەر بکەن بۆ گەیشتن بە گەورەترین شانۆی تۆپی پێی ئەوروپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button