کۆمۆ هەموو بڕیارەکانی پەیوەست بە نیکۆ پازی بۆ ریال مەدرید جێهێشت

یاریگا –
چارەنووسی نیکۆ پاز بە مانەوەی له کۆمۆ یان گەڕاندنەوەی بۆ ریال مەدرید بۆ بڕیاری یانە ئیسپانیەکە جێهێڵراوە.
ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە لە هاوینی بە گرێبەستێکی هەمیشەیی بە کۆمۆ کرد، بەڵام مەرجێک لە رێککەوتنەکەیاندا جێگیر کرا کە رێگە بە مەدرید دەدرێت لە هاوینی 2026 یاخود 2027 بیگەڕێنێتەوە بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
لەکاتێکدا کارگێڕی مێرێنگی سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەن بۆ وەرزی داهاتوو بە هێنانی خۆزێ مۆرینینۆ وەک راهێنەر و مێرکاتۆیەکی پڕ چالاکی، هێشتا چارەنووسی پاز یەکلایی نەکراوەتەوە.
لە نوێترین لێدواندا، میروان سوارسۆ، سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە رایگەیاند
نیکۆ پاز بۆ ساڵێکیتریش لەگەڵماندا بمێنێتەوە؟ ئەوە تەنها ریال مەدرید دەتوانێت بڕیاری لێ بدات. ئێمە چاوەڕێی بڕیاری ئەوانین. هەمووشتێک بەدەستی ئەوانە.
یەکلایی نەبوونەوەی چارەنووسی ناوەڕاستکارەکە لەکاتێکدایە کە مەدریدیەکان بەدوای ناوەڕاستکاردا دەگەڕێت. هەرچی کۆمۆیە، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا سەرکەوتوون بۆ چامپیۆنزلیگ. تیمەکەی سێسک فابریگاس زۆر پێویستی بە بەهرەکانی ئەو یاریزانەیە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە.



