گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەرجەنتین ئامارێکی ئێجگار نەرێنی لە مێژووی مۆندیالەکاندا تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

ئیسپانیا بە بردنەوەی 1-0 لە ئەرجەنتین بووە پاڵەوانی مۆندیالی 2026 کە یەکەمین وەشانی نوێی مۆندیال کە بۆ یەکەمین جاربوو 48 هەڵبژاردە تێیدا بەشداربوون.

ماتادۆر هەر لە سەرەتاوە بە ئاستێکی خەیاڵی کۆنترۆڵی یاریگایان کرد، بەڵام خوێندنەوەی دروستی لیۆنێل سکالۆنی بۆ بەرگریکردن نەیهێشت تیمەکەی لویس دی لا فوێنتی تۆرەکەی ئیمیلیانۆ مارتینێز بهەژێنن تا خولەکی 106ی تایمی زیادکراوی یەکەم کە لە رێگەی فێران تۆرێس تۆمارکرا.

لیۆنێل مێسی و هاوتیمەکانی کە لەدوای هەڵبژاردەی فەڕەنسا خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەریی مۆندیالەکەبوون بە 19 گۆڵ، بەرامبەر ئیسپانیەکان دەستەوەستان بوون.

تا تەواوبوونی هەردوو تایمی زیادکراویش واتا 120 خولەکی کۆتایی، ئەرجەنتینیەکان نەیانتوانی تاکە یەک تۆپیش ئاڕاستەی خانەی گۆڵی ئونای سیمۆنی گۆڵپارێزی ئیسپانیا بکەن. یەکەمین هەوڵی راستەقینەی گۆڵ بۆ کوڕانی سکالۆنی لە خولەکی 116 بوو لە رێگەی مێسی.

ئامارە هێرشبەرییەکان بۆ هەردوولا بەم جۆرەبوون:

هەوڵی گۆڵ:

ئیسپانیا – 20

ئەرجەنتین – 3

تۆپ بۆ چوارچێوەی گۆڵ:

ئیسپانیا – 11

ئەرجەنتین – سفر

بەگوێرەی تۆڕەکانی تایبەت ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەرجەنتین بە سفر هێرش بۆ چوارچێوەی گۆڵ، بووە یەکەمین هەڵبژاردە بەدرێژایی مێژووی فیناڵی مۆندیالەکاندا ئەو ئامارە خراپە تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button