ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تەواو؛ وادەی واژۆکردنی گرێبستی نێوان یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یورگن کڵۆپ ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

وادەی راگەیاندنی یورگن کڵۆپ وەک راهێنەری ئەڵمانیا تەنها لەسەر کاست وەستاوە و سەرچاوەیەکیش لەو بارەیەوە زانیاریی دەخاتەڕوو.

ئەڵمانیا بەسەرپەرشتی یولیان ناگلیسمان هەرزوو ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد کاتێک لە قۆناخی 32ی پاڵەوانێتیەکە بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەسەردەستی پاراگوای کرانەدەرەوە. ئەو ئەنجامە خراپەش وایکرد یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ناگلیسمان دووربخاتەوە.

ماوەیەکی زۆرە ناوی کڵۆپ وەک راهێنەری داهاتووی مانشافت دەهات، بەڵام بەهۆی پرۆژە گەورەکەیەوە لەگەڵ رێد بوڵ، چاوەڕێی باشترین دەرفەتی دەکرد کە دوای یارییەکانی مۆندیال پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی وەربگرێت، ئەوە سەرەڕای چەندین خواست لەسەر راهێنەرە ئەفسووناوییەکەی پێشووی دۆرتموند و لیڤەرپوول، لەسەرووی هەموویانەوە ئارەزووە زۆرەکانی ریال مەدرید بۆ پۆستە چۆڵەکەی مێرێنگی.

خودی یورگن کە ئێستا لە نیویۆرکی ئەمریکایە بۆ ئامادەبوون لە فیناڵی مۆندیالی 2026 جەختی لەوەکردەوە کە ئێستا دوورنین لە راگەیاندنی فەرمی گرێبەستەکە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەوە رووبدات.

لەگەڵ رێدبوڵ گەیشتوومەتە رێککەوتن و هیچ بەربەستێک نەماوە ببمە راهێنەری ئەڵمانیا، ئامانجمان ئەوەیە بە زووترین کات هەموو شتێک یەکلایی بکەینەوە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی داهاتوو کڵۆپ واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی دەکات لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ماوەی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە کە بۆ چوار ساڵە. یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا یەکەم و کۆتا بژاردەی هەر کڵۆپ بووە بۆ پۆستەکە.

ئەوەی لەبەردەم راهێنەرە بەئەزموونەکەدایە، کیبڕکێی توندە و چاوەڕوانیی لێدەکرێت روخساری راستەقینەی تۆپی پێی ئەڵمانی پیشان بداتەوە، بەتایبەت کە پاڵەوانێتیەکانی وەک نەیشنزلیگی 2027، یۆرۆی 2028 و جامی جیهانی 2030ی لەپێشە.

هاوکات فلۆریان پلێتنبێرگی رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا شوێنی گرێبەستەکەی ئاشکراکرد و نووسیویەتی کە هەینیی داهاتوو کلۆپ لە شاری فڕانکفۆرت گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەڵمانیا واژۆ دەکات و هەر ئەوکات بەفەرمی رادەگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button