برایان گرودا پرێمەرلیگ جێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا
گەشتی ئەڵمانیای کردووە..

یاریگا –
برایان گرودا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی بڕایتن جێدەهێڵێت و جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە ئەڵمانیا.
تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، برایان گرودا گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ لایپزیگ واژۆ بکات و بە یەکجاری ماڵئاوایی لە بڕایتنی ئینگلیزی دەکات.
برایان گرودا زستانی رابردوو بڕایتنی جێهێشت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە لایپزیگ کرد، یانە ئەڵمانییەکە بڕیاریدا گرێبەستەکە لە خواستنەوە بکاتە هەمیشەیی.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، لایپزیگ لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە 25 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ بە بڕایتن دەدات.
ئەو ناوەڕاستکارە 22 ساڵانییە پێشتر لە بۆندسلیگا یاری بۆ ماینز کردووە، هاوینی 2024 ماینزی جێهێشت و بە 31.50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بڕایتن کرد.
برایان گرودا لە نیوەی دووەمی وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 14 یاری بۆ لایپزی کرد، سێ گۆڵی کرد و سێ گۆڵی دروستکرد.



