چاوپێکەوتنەکانی بێڵینگهام و تۆخێل؛ راستگۆییەکی تاڵ کە بۆ تۆپی پێ پێویستە
گرژییەک کە رەنگە ببێتە کلیلی سەرکەوتنی ئینگلتەرا

یاریگا –
جود بێڵێنگهام گەنجێکی بلیمەت و پڕ لە جۆش و خرۆشە کە لەسەر شەپۆلی سۆز و خەونەکانی منداڵیی یاری دەکات، لە بەرامبەردا، تۆماس تۆخێل پیاوێکی توند و جیدییە کە جگە لە باشترین ئاست لە یاریزانەکانی، هیچ شتێکی دیکەی ناوێت.
لە نێوان ئەم دووانەشدا، گابریێل کلارک، پەیامنێری کەناڵی ITV هەیە؛ رۆژنامەنووسێکی بەتوانا و خاوەن ئەزموون کە بە تەواوی مافی خۆیەتی پرسیاری قورس ئاراستەی راهێنەر و یاریزانەکان بکات.
لەوبارەیەوە رۆژنامەی تێلێگراف نووسیەتی، هەموو ئەم راستییانە دەتوانن لە یەک کاتدا هەبن، بە بێ ئەوەی هیچ پیلان و تەڵەیەک لە ئارادا بێت.
‘We talk about authenticity. And then disapprove when someone shows it.
‘Both Tuchel and Bellingham are authentic. Both are alpha males – for good and bad – and both wear their hearts on their sleeves. Again, for good and bad.’@JBurtTelegraph says, far from being divisive,… pic.twitter.com/piwpuyz2Hx
— Telegraph Football (@TeleFootball) July 13, 2026
تووڕەییەکەی تۆخێل؛ تاکتیک بوو یان کاردانەوەی کاتی؟
کاتێک تۆخێل لەگەڵ کلارک قسەی دەکرد، بەڕوونی تووڕەیی پێوە دیار بوو و گوتی؛
ئێمە ژیانمان لە خۆمان زۆر زۆر قورس کرد، ئەنجامەکە نایابە، بەڵام لە شێوازی یاریکردنمان رازی نیم. بێباکانە، بێوردبینی، هەڵەی تەکنیکی زۆرمان کرد، کە بردمانەوە، ئەمڕۆ ئێمە بەختمان هەبوو.
تۆخێل دواتر ستایشی بەهێزیی دەروونیی یاریزانەکانی کرد، بەڵام بۆ قسە توندەکانی دوو هۆکار هەن؛ یان ئەوەیە دەیویست لە رێگەی رەخنەی ئاشکراوە پاڵنەرێک بە تیپەکەی بدات، یان تەنیا کاردانەوەی گەرمی کاتی یارییەکە بووە و ئەوەی بینیویەتی راستەوخۆ دەریبڕیوە.
زۆرینەی بۆچوونەکان بۆ ئەوە دەچن کە هۆکاری دووەم راستە؛ ئەو بێزار بوو و هەستی خۆی دەربڕی، ئەمەش ئەو شتەیە کە شاشەی وەرزشی دەکاتە شتێکی سەرنجڕاکێش.
رۆڵی ڕۆژنامەنووس؛ چەپڵەلێدەر نین
کاتێک تۆخێل قسەی وا بە پەیامنێرێک دەڵێت، دەبێت پەیامنێرەکە چی بکات جگە لەوەی پرسیار لە بێلینگهام بکات و بڵێت: رات لەسەر قسەکانی راهێنەرەکەت چییە؟ کلارک و دواتریش رۆب دۆرسێت، پەیامنێری سکای سپۆرتس بە بێڵینگهامیان گوت کە راهێنەرەکەی دڵخۆش نییە، بێڵینگهامیش کەسێکی شەرمن و بێدەنگ نییە، راستەوخۆ وەڵامی دایەوە و بۆچوونی خۆی دەربڕی.
پەیامنێرەکان کارمەندی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نین تاوەکوو بیانپارێزن، گرنگترین ئەرکی ئەوان گەیاندنی زانیارییە بە بینەر و کاری ئەوان ئەوەیە چیرۆکەکان بگوازنەوە، نەک وەکوو هاندەرێک تەنیا چەپڵە لێبدەن.
راستیی ئینگلتەرا و ململانێی داهاتوو
دەتوانرێت لەسەر چەند خاڵێک رەخنە لە تۆماس تۆخێل بگیرێت؛
یەکەم: باشتر بوو بەشێک لەم رەخنانەی لە ژووری خۆگۆڕین و پشت دەرگا داخراوەکانەوە بهێشتایەتەوە.
دووەم: ئەگەر پێی وایە لە ماوەی سێ رۆژدا دەتوانێت ئاستی تەکنیکیی ئینگلتەرا بگۆڕێت، ئەوا لە خەیاڵدایە؛ لە تۆپی پێدا بەو سوپایەی هەتە دەچیتە جەنگەوە.
سێیەم: کاتێک ئینگلتەرا رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە، یان دواتر ئەگەر بگاتە فەرەنسا یان ئیسپانیا، رووبەڕووی یاریزانی زۆر باشتر و وردتر دەبێتەوە، ئینگلتەرا تەنیا بە پشت بەستن بە ساتی ئەفسوناوی یاریزانانی وەکوو کەین و بێڵینگهام دەتوانێت سەرکەوێت.
ئاڵۆزیی نێوان تۆخێل و بێڵینگهام: کلیلێکی شاراوە؟
مێژووی پەیوەندیی نێوان تۆخێل و بێڵینگهام دەریدەخات کە ئەوان نزیکترین دۆستی یەکتر نین و رەنگە کارتی پیرۆزبایی سەری ساڵ بۆ یەکتر نەنێرن، بەڵام ئەگەر بینینی رووخسارە تووڕە و رەخنەگرەکەی تۆخێل وا لە بێلینگهام بکات بە تووڕەییەوە تۆپێک ئاراستەی گۆڵەکەی ئیمیلیانۆ مارتینێز بکات، ئەوا ئەوە رێک ئەو شتەیە کە هەمووان دەیانەوێت.
لە کۆتاییدا، هاندەران دەبێت لە خۆیان بپرسن؛ ئایا دەمانەوێت یاریزان و راهێنەرەکان راستگۆ بن و هەستی راستەقینەی خۆیانمان پێ بڵێن، یان تەنیا قسەی باو و دووبارە ببیستین؟ ئەگەر راستگۆییمان دەوێت، دەبێت قبووڵی بکەین کە هەندێک جار پرسیاری توند ئاراستە دەکرێت. بێلینگهام و تۆخێل ئەوەندە گەورەن کە بەرگەی ئەمە بگرن، پێویستە هاندەرانیش بە هەمان شێوە بن.



