فەرمی؛ یولیان ناگلیسمان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و کڵۆپ دەگەڕێتەوە

یاریگا –
یولیان ناگلیسمان پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا جێدەهێڵێت و شوێنگرەوەی دەستنیشاندەکرێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، یولیان ناگلیسمان دەستی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کێشاوەتەوە و دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵکراوە، ئەمەش دوای ئەوەی مانشافت لە قۆناخی 32ـی جامی جیهانی لەسەر دەستی هەڵبژاردەی پاراگوای کرایەدەرەوە.
هەروەها فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا بەفەرمی رایگەیاند، گفتوگۆیان لەگەڵ یۆرگن کڵۆپ کردووە و ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە ئامادەیە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وەربگرێت و لەپێناو مانشافت دەگەڕێتەوە بۆ کاری راهێنەرایەتی.
یۆرگن کڵۆپ بیرۆکەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای بەدڵە، ئامادەیە گوێ بۆ ئەو پڕۆژەیە بگرێت.
کڵۆپ لە هاوینی 2024 پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوولی جیهێشت و بووە بەڕێوبەری وەرزشی رێد بووڵ و سەرپەرشتی ئەو یانانە دەکات کە رێد بووڵ خاوەندارێتیان دەکات.
هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و لە مۆندیالی 2026 لە قۆناخی 32 لەسەر دەستی پاراگوای ماڵئاوایی کرد و یولیان ناگلیسمان رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە و ناچارکرا دەستلەکاربکێشێتەوە.



