گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی كۆڵۆمبیا V گانا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و گانا رووبەڕوو دەبنەوە.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 04:30 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا و گانا لە یاریگای ئارۆهێد لە كانساس سیتی ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ـی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كۆڵۆمبیا لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی دوو یاریی بردەوە یارییەک یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی حەفت خاڵ بە یەكەمی كۆمەڵەی یازدەیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا گانا لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی یارییەكی بردەوە و یارییەک یەكسان بوو یارییەكیش دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ بە سێیەمی كۆمەڵەی دوازدەیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان كۆڵۆمبیا و گانا بەرامبەر سویسرا  یاریی بكات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كۆڵۆمبیا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی گانا دەبێتەوە.

گانا بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی كۆڵۆمبیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆڵۆمبیا

ڤارگاس

مونۆز، سانچێز، لوكومی، مۆیكا

پویرتا، لێرما، ئاریاس

رۆدریگێز، سوارێز، لویس دیاز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی گانا

زیگی

سێیدۆ، ئادجێتی، ئۆپۆكۆ، مێنسا

ئۆوسو، سیبۆ

ئیناكی ویلیامس، جۆردان ئایو،عەبدول فاتاو

ئانتوان سێمێنیۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button