ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ ریال مەدرید بەیاننامەیەک دەربارەی ئێنزۆ فێرناندێز بڵاودەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رەتیكردەوە هەوڵی گواستنەوەی ئێنزۆ فێرناندێز ناوەڕاستكاری ئەرجەنتینی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دابێت.

لە ماوەی رابردوودا ناوی ئێنزۆ فێرناندێز بە بەهێزی بە پەیوەندیكردنی بە ریال مەدریدەوە بەستراوەتەوە.

ریال مەدرید لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند؛

سەبارەت بەو دەنگۆ و زانیارییانەی لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوکراونەتەوە لەسەر گرنگیپێدانی ریال مەدرید بە ئێنزۆ فێرناندێز، یانەکە دەیەوێت روونی بکاتەوە کە هیچ جۆرە پەیوەندی و هەنگاوێکی فەرمی، بە شێوازی راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم یاریزانە نەناوە، وە بە هەمان شێوە، هیچ پێشینە و بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی لەو شێوەیە بكات.

ریال مەدرید دەیەوێت ئەوپەڕی رێزی خۆی بۆ ئێنزۆ فێرناندێز دەرببڕێت کە یاریزانێکی گەورەیە و کاروانی وەرزشی و ئاستی بەرز و تواناکانی بۆ هەمووان ئاشکرایە. هەروەها رێزێکی زۆری بۆ چێڵسی هەیە، کە یانەیەکە پەیوەندییەکی دامەزراوەیی نایاب و بەهێز لە نێوانیاندا هەیە.

 لەبەر ئەو رێزەی کە شایستەی قەبارەی دامەزراوەیەکی وەک چێڵسییە، وە لە پێناو پرەنسیپەکانی دڵسۆزیی دامەزراوەیی کە هەمیشە بنەمای کارەکانی ریال مەدرید بوون، یانەکە بە پێویستی دەزانێت بە توندی و بە شێوەیەکی بنبڕ ئەو پڕوپاگەندانە رەتبکاتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە.

ریال مەدرید داخی خۆی دەردەبڕێت کە سەرەڕای روونی ڕاستییەکان و نەبوونی هیچ کارێکی فەرمی لە لایەن یانەکەوە، هێشتا زانیارییەک بڵاودەکرێتەوە کە لەگەڵ راستی ناگونجێت و تەنیا دەبێتە هۆی دروستکردنی سەرلێشێواوی لە نێوان هاندەراندا، وە بەبێ هۆکار زیان بەو دامەزراوە و کەسانە دەگەیەنێت کە ناویان هێنراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button