ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وادەی پەیوەندیکردنی ئاربێلوا بە فولهام ئاشکرا دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

فولهام کار لەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن بۆ ئالڤارۆ ئاربێلوا دەکات.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، فولهام کاری لەسەر وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن بۆ ئالڤارۆ ئاربێلوا کردووە، چاوەڕێیە رووناکی سەوز بۆ راهێنەرە ئیسپانیەکە هەڵکرێت و مۆڵەتی کارکردنی لە بەریتانیا پێ بدرێت ئەوکات بەفەرمی گرێبەستەکەی رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، فولهام لەگەڵ ئەندامانی ستافەکەی ئاربێلوا دەستی بە گفتوگۆ کردووە و خەریکن دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

فولهام دەیەوێت تاوەکوو هەفتەی داهاتوو هەموو رێکارەکانی گواستنەوەی ئاربێلوا یەکلایی بکاتەوە و بەفەرمی گرێبەستەکە رابگەیەنێت.

بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە یاریزانانی فولهام بگەڕێنەوە و لەگەڵ ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەری یانەکە دەست بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ بکەن.

ئاربێلوا لە زستانی رابردوو شوێنی چابی ئاڵۆنسۆی گرتەوە و بووە راهێنەری ریال مەدرید، بەڵام لەم هاوینە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و جۆزێ مۆرینیۆ بووە راهێنەری مێرێنگێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button