گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی پۆرتوگال V كرواتیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی قۆناخی 32ـی جامی جیهانی هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و كرواتیا رووبەڕوو دەبنەوە.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 02:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و كرواتیا لە یاریگای بی ئێم ئۆ فیڵد لە تۆرۆنتۆی كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ـی جامی جیهانی.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

پۆرتوگال لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆی سێ یاریی یارییەكی بردەوە و دوو یاریی یەكسان بوو.

بە كۆكردنەوەی پێنج خاڵ بە دووەمی كۆمەڵەی یازدەیەم بۆ قۆناخی 32 سەركەوت.

لە بەرامبەردا كرواتیا لە كۆی سێ یاریی قۆناخی كۆمەڵەكان دوو یاریی بردەوە، یارییەک دۆڕا.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و بە دووەمی كۆمەڵەی دوازدەیەم بۆ قۆناخی 32سەركەوت.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان پۆرتوگال و كرواتیا رووبەڕووی براوەی نێوان ئیسپانیا و نەمسا ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

پۆرتوگال بە تەواوی یاریزانەكانییەوە رووبەڕووی كرواتیا دەبێتەوە.

كرواتیا بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی پۆرتوگال دەبنەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال

كۆستا

كانسێلۆ، دیاس، ڤیێگا، مێندێش

ڤیتینیا، نێڤێش

نیتۆ، برۆنۆ فێرناندێش، فێلیكس

كریستیانۆ رۆناڵدۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كرواتیا

لیڤاكۆڤیچ

شوتالۆ، پۆنگراچیچ، ڤاردیۆڵ

ستانیشیچ، مۆدریچ، كۆڤاسیچ، سوچیچ

پێریسیچ، بودیمیر، باتورینا

بابەتی زیاتر

Back to top button