ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکانی مێژووی رایگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی ئێلیۆت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد.

مانچێستەر سیتی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری نۆتینگهام دوای مۆندیال پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی دەکات.

مانچێستەر سیتی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێلیۆت ئاندێرسن لە ئەمریکا پشکنینی پزیشکی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندووە و دوای مۆندیال گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتیزنس واژۆ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، گرێبەستەکەی ئێلیۆت ئاندێرسن لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت و مانچێستەر سیتی بڕی 116 ملیۆن پاوەند بە نۆتینگهام دەدات و 14 ملیۆنی دیکەش وەکوو پاداشت بە نۆتینگهام دەدرێت و کۆی تیچووی گرێبەستەکە دەگاتە 130 ملیۆن پاوەند و بەمەش دەبێتە یەکێک لە گرانبەهاترین گرێبەستەکان.

ئێلیۆت ئاندێرسن لە هاوینی 2024 نیوکاسڵ یونایتدی جێهێشت و بە 41 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نۆتینگهام فۆڕێست کرد.

بە درێسی نۆتینگهام لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 92 یاریی کردوو، شەش گۆڵی کردووە و 11 گۆڵی دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button