ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مۆرینیۆ گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە؛ ریال مەدرید یاریزانێکی پێشکەش بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

مۆرینیۆ دەیەوێت ناوەڕاستکارە فەرەنسییەکە بفرۆشێت

Yariga App

یاریگا –

ئێدواردۆ کاماڤینگا یەکێکە لە ناوە گەورەکانی ئەو یاریزانانەی ریال مەدرید دەیانخاتە لیستی فرۆشتن و مۆرینیۆ گڵۆپی سەوزی بۆ ئەو بڕیارە دەرکردووە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، جۆزێ مۆرینیۆ گڵۆپی سەوزی بۆ فرۆشتنی کاماڤینگا هەڵکردووە و ریال مەدرید یاریزانەکەی پێشکەشی مانچێستەر سیتی کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە چەند کاتژمێری رابردوو پەیوەندی راستەوخۆ لە نێوان کارگێڕیی ریال مەدرید و یانەی مانچێستەر سیتی هەبووە بۆ گواستنەوەی ئەم ناوەڕاستکارە فەرەنسییە، ئەم هەنگاوەش بە رەزامەندی تەواوی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکە بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، مۆرینیۆ پێشوازی لە رۆیشتنی کاماڤینگا دەکات، چونکە ئەو راهێنەرە پۆرتوگالییە بەتەواوی بڕوای بەو ئاستە نەماوە کە یاریزانەکە لە وەرزەکانی رابردوودا پێشکەشی کردووە.

مۆرینیۆ پێی وایە فرۆشتنی کاماڤینگا بە یانەکانی پرێمەرلیگ دەبێتە سەرچاوەیەکی باشی دارایی بۆ دابینکردنی تێچووی کڕینی ناوەڕاستکارێکی نوێ.

یانە ئینگلیزییەکە پێشنیارەکەی مەدریدی پێگەیشتووە و ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی کاماڤینگا دەکات. یاریزانە فەرەنسییەکە بەهۆی هێزە جەستەییە بێوێنەکەیەوە ناوبانگێکی زۆر باشی لە پرێمەرلیگ هەیە و دەتوانێت کێشەکانی هێڵی ناوەڕاستی ئێنزۆ مارێسکا چارەسەر بکات.

مانچێستەر سیتی لەم بازاڕەدا زۆر چالاکە؛ پێشتر 135 ملیۆن یۆرۆیان بۆ کڕینی ئێلییۆت ئاندێرسن، خەرجکردووە و دوای ئەوەی نەیانتوانی ساندرۆ تۆنالی بگوازنەوە کە بە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند چووە تۆتنهام، ئێستا کاماڤینگا وەکوو بژاردەیەکی زێڕین دەبینن.

 بە بڕوای مۆرینیۆ، پێکهاتەی ئێستای ریال مەدرید پێویستی بە دوو پارچەی یەکلاییکەرەوە هەیە؛ ناوەڕاستکارێکی نوێ و یاریزانێک بۆ دڵی بەرگری؛ کە بۆ هێڵی بەرگری، ئامانجی یەکەمی یانەکە ئالیساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئیتاڵییە.

فرۆشتنی کاماڤینگا دەبێتە درێژکراوەی هەڵمەتی پاکتاوکردنی پێکهاتەی مەدرید و تاوەکوو ئێستا یانەکە دەستبەرداری سێ یاریزان بووە؛ دانی کارڤاخاڵ و دەیڤد ئالابا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکانیان یانەکەیان جێهێشتووە، هەروەها دانی سیبایۆس نامەی دەستبەرداربوونی پێدراوە و ئازادە لە دیاریکردنی داهاتووی.

هاوکات چاوەڕوان دەکرێت فران گارسیا و راوول ئاسێنسیۆش ببنە قوربانییەکانی داهاتووی پلانەکانی مۆرینیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button