یاریزانانی پرێمەرلیگ مۆندیالەکەیان پڕ گۆڵتر کردووە

یاریگا –
جیا لە رکابەرێتی هەڵبژاردەکان لە مۆندیالی 2026، ئامارە جیاوازەکان لەسەرجەم لایەنەکانەوە هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەکانی پاڵەوانێتیەکەدا دەکەن و داتاکان بەراوردکارییەکان دەخەنەڕوو.
لەم وەشانە نوێیەدا کە بۆ یەکەمین جارە لە مێژوودا بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت، خولی ئینگلیزی بە زۆرترین ژمارەی یاریزان تێیدا بەشدارە کە لە نێوان 160-166 یاریزان دەبێت (ئەم ژمارانە تا دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە).
لەدوای پرێمەرلیگ، بوندسلیگای ئەڵمانی (100-101) یاریزان، لالیگای ئیسپانی (81-82) یاریزان، لیگ وەنی فەڕەنسی (79) یاریزان و سێریائەی ئیتاڵی 66 یاریزان.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، تا یارییەکەی ئینگلتەرا و کۆنگۆ کە 2-1 بۆ هەڵبژاردە ئەوروپیەکە کۆتایی هات و خۆی گەیاندە قۆناخی 16، یاریزانانی خولی ئینگلیزی (ئەوانەی لە وەرزی 2025/26 لەو خولەدا یارییان کردووە) دوو هێندەی یاریزانانی هەر خولێکی دیکەی ئەوروپا زیاتر بەشدارییان لە گۆکردندا کردووە کە 100 گۆڵە.
لە یارییەکەدا ئانتۆنیۆ گۆردن دوو ئەسێستی بۆ هاری کەین کرد.
ئۆپتا نووسیویەتی یاریزانانی پرێمەرلیگ تێکڕا 54 گۆڵ و 46 ئەسێستیان کردووە. بەو دوو ئەسێستەی گۆردنیشەوە کە وەرزی رابردوو لەگەڵ نیوکاسڵ بوو پێش ئەوەی ئەم هاوینە پەیوەدنی بە بارسێلۆنا بکات.
تۆڕەکە ژمارەکەی بەراورد کردووە بە خولەکانی دیکە و نووسیویەتی 52 گۆڵ زیاتر لە هەر خولێکی دیکە.
ژمارەکانی ئۆپتا هەر بەوەی ئینگلتەرا و کۆنگۆ دوایی نەهات، یاریزانانی خولی ئینگلیزی لە یاریی دواتری ئەمشەوی نێوان سەنیگال و بەلجیکا باڵادەستی خۆیان سەلماند کاتێک لە ریمۆنتادا مێژووییەکەی تیمە ئەوروپیەکەدا 3-2 بەسەر نوێنەرە ئەفریقیەکەدا بەشدارییان لەو یارییە پڕ گۆڵەدا کرد. لە کۆی ئەو پێنج گۆڵە، یاریزانانی خولی ئینگلیزی پێنج جار بەشدارییان لە گۆڵەکاندا کرد. سەرەتا حەبیب دیارا و ئیسماعیلا سار یاریزانانی سەندەرلاند و کریستاڵ پاڵاس دەستپێشخەرییان کرد، پێش ئەوەی بەلجیکیەکان ریمۆنتادا بکەن لە رێگەی گۆڵێک بۆ رومیلۆ لوکاکو و دوو گۆڵی تێلمانسی ئەستۆن ڤیلا کە یەکێکیان لە رێگەی ئەسێستێکی لیاندرۆ ترۆساری ئەستێرەی ئارسیناڵەوەبوو، ئەوی دیکەش بە لێدانی سزا لە خولەکە زیادکراوەکانی دووەم تایمی زیادکراو.
100 – Courtesy of Anthony Gordon’s assist, Premier League players (those who played in the English top-flight in 2025-26) have registered 100 goal involvements at the #FIFAWORLDCUP in 2026 (54 goals, 46 assists).
That’s 52 more than any other league.
Dominance. pic.twitter.com/32RWmeJTtO
— OptaJoe (@OptaJoe) July 1, 2026



