
یاریگا –
دیاردەی جیابوونەوە نۆتینگهام فۆرێست لە راهێنەرەکانی بەردەوامە و ئەم جارە ڤیتۆر پێرێرا لە چەقی چیرۆکەکاندایە.
پێرێیرا ماوەی 5 مانگ لە پۆستی راهێنەرایەتی نۆتینگهامدابوو، لەو ماوەیەدا یانەکە ئەنجامەکانی ئەرێنی نەبوون و لە پلەی 16ی پرێمەرلیگ گیرسانەوە.
ئەگەرچی هێشتا نۆتینگهام لەو بارەیەوە بەفەرمی راگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام زۆرێک لە سەرچاوە وەرزشییەکان بەتایبەت میدیای ئینگلیزی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.
سەبارەت بە شوێنگرەوەی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە، رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی هەواڵێکی دڵخۆشکەری بە هاندەرانی فۆرێست داوە بەوەی ئۆلیڤیە گلاسنەر دەبێتە راهێنەریان.
Exclusive: Oliver Glasner to succeed Vitor Pereira as Nottingham Forest manager https://t.co/0CcU6SyvzK
— Jason Burt (@JBurtTelegraph) July 1, 2026
نۆتینگهام فۆرێست بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیەوە تووشی قەیرانی مانەوە بووە لەگەڵ راهێنەرەکانیاندا. بەجۆرێک وەک نەریتێکی نەخوازراو تەنها لەوەتەی زستانی 2023 تا ئێستا، پێنج راهێنەری جیاواز جیابوونەتەوە.



