ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ مانچیستەر سیتی گرێبەستە گەورەکەی یەکلایی کردەوە

دواجار نۆتینگهام و مان سیتی گەیشتنە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر سیتی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گرێکوێرەی دانوستانەکانی کردەوە و لەگەڵ یانەی نۆتینگهام فۆڕێست گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی ئیلیۆت ئاندێرسن.

دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، مانچێستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی ئیلیۆت ئاندێرسن لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست گەیشتە رێککەوتن.

ئۆرنشتاین ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ راگەیاندنی فەرمیش تەنیا ئەوە ماوە کە یاریزانەکە لەسەر مەرجە تایبەتی و کەسییەکانی لەگەڵ یانە نوێیەکەیدا بگاتە رێککەوتن.

مان سیتی پێشتر دوو دەستەوارەی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە پێشکەش کردبوو کە 106 ملیۆن پاوەند بوو بەڵام نۆتینگهام رەتیکردبووەوە، دواجار یانەکەی شاری مانچێستەر دەستەوارەیەکی باشتری نارد و فۆرێست بە ئۆفەرە رازی بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button