ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا دەگاتە ئینگلتەڕا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لەگەڵ چێڵسی گەیشتە رێککەوتن و ئێنزۆ مارێسکا دەبێتە شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئیتاڵیا جیانلوکا دی مارزیۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر سیتی و چێڵسی گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەگوێرەی رێککەوتنەکە مانچێستەر سیتی 20 ملیۆن یۆرۆ وەکوو قەرەبوو دەداتە چێڵسی و یانە لەندەنییەکەش بە یەکجاری دەستبەرداری ئێنۆ مارێسکا دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆ، راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە چەند کاتژمێری داهاتوو گەشتی ئینگلتەڕا دەکات و گرێبەستیک بۆ ماوەی سێ وەرز لەگەڵ سیتیزنس واژۆ دەکات و دەبێتە شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا.

مانچێستەر سیتی بۆچی قەرەبووی چێڵسی دەکاتەوە؟

چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە ئێنزۆ مارێسکا داوای قەرەبوو لە مانچێستەر سیتی دەکات، چونکە پێیان وایە ئێنزۆ مارێسکا پێشێلکاریی لە گرێبەستەکەی کردووە و لەوکاتەی راهێنەری چێڵسی بووە بەشێوەیەکی نایاسایی گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کردووە و یانە لەندەنییەکە بۆ ئەو پێشێلکارییەی مارێسکا بەڵگەی تەواوی لەدەستدایە.

لە زستانی رابردوو دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک ئاشکرایکرد، ئێنزۆ مارێسکا لەگەڵ مانچێستەر سیتی رێککەوتووە و دەبێتە شوێنگرەوەی گواردیۆلا، دوای ئەو هەواڵە ناکۆکییەکی گەورە لەناو چێڵسی دروست بوو، ئێنزۆ مارێسکا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

چێڵسی بڕوای وایە پێویستە لەلایەن مانچێستەر سیتی قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە دوای رۆیشتنی مارێسکا وەرزەکەیان بەتەواوی شێواو و یانەکە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و بۆ هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی سەرنەکەوت.

چێڵسی بڕیاریدابوو سکاڵای یاسایی لەدژی مانچێستەر سیتی و ئێنزۆ مارێسکا تۆمار بکات، بەڵام دوای ئەم رێککەوتنە سکاڵا تۆمار ناکەن و دوای وەرگرتنی قەرەبووەکە رێگەدەدەن مارێسکا پەیوەندی بە مان سیتی بکات.

سکاڵا تۆمار مەکەن؛ مانچێستەر سیتی لە رێککەوتن لەگەڵ چێڵسی نزیکبووەتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button