ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تۆتنهام لوکاس بێرگڤاڵ دەکاتە کلیلی گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی

تۆتنهام نرخی لوکاس بێرگڤال دەستنیشاندەکات

Yariga App

یاریگا –

لوکاس بێرگڤاڵ، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی سوید دەیەوێت لەم هاوینە ریزەکانی تۆتنهام هۆتسپێرز جێبهێڵێت.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، لوکاس بێرگڤاڵ، کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی سوید بەشداریی مۆندیال دەکات. تۆتنهامی ئاگادارکردووەتەوە دەیەوێت لەم هاوینە یانە لەندەنییەکە جێبهێڵێت و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەیەک بکات کە بتوانێت بەشێوەی سەرەکی یاریی بکات.

لوکاس بێرگڤاڵ لەژێر سەرپەرشتی رۆبێرتۆ دی زێربی تەنیا 112 خولەک یاریی کرد، کە ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە لەدوایین شەش یاریی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ ئەرکی راهێنەرایەتی تۆتنهامی لەئەستۆگرت و یانەکەی لە دابەزین رزگارکرد.

ناوەڕاستکارە 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 دورگادێنسی سویدی جێهێشت و بە 20 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە تۆتنهام کرد و تاوەکوو هاوینی 2031 گرێبەستی لەگەڵ سپێرز هەیە.

بێرگڤاڵ بەرلەوەی پەیوەندی بە تۆتنهام بکات لەلایەن بارسێلۆنا گرنگی پێدەدرا، بەڵام یاریزانەکە بڕیاریدا پەیوەندی بە تۆتنهام بکات سەرەڕای ئەوەی دێکۆ، بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا گفتوگۆی لەگەڵ کردبوو.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، تۆتنهام ئامادەیە بەبڕی 45 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری لوکاس بێرگڤاڵ ببێت و ئۆفەریک بە بەهای 80 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی ساندرۆ تۆنالی، ناوەڕاستکاری نیوکاسڵ یونایتد ئامادە دەکات.

بێرگڤاڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 78 یاریی بۆ تۆتنهام کردووە، 2 گۆڵی کردووە و 9 گۆڵی دروستکردووە و نازناوێکی یۆرۆپالیگی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button