بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بەهۆی رافینیا هیوا بۆ گەڕانەوەی راشفۆرد دروست دەبێت و ئارسیناڵ واز لە رۆجەرز ناهێنێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئەگەر سعوودیەکان ئۆفەرێکی گەورە پێشکەش بە رافینیا بکەن، هیوای گەڕانەوەی مارکوس راشفۆرد بۆ بارسێلۆنا زیاد دەبێت – تۆک سپۆرت

کریسێنسیۆ سەمەرڤێل، بەهۆی ئەوەی لە مۆندیال ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هۆڵەندا پێشکەشکردووە، سەرنجی مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمانی راکێشاوە و ئەستێرەکەی وێستهام بووەتە ئامانجی یانە گەورەکان – تۆک سپۆرت

بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید گرنگی بە گواستنەوەی بێنیامین شێشکۆ دەدەن، بەڵام مانچێستەر یونایتد بیری لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە – تیم تۆک

بڕایتن بیر لەوە دەکاتەوە گرێبەستی یاسین عەیاری نوێبکاتەوە یاخود رێگە بە رۆیشتنی بۆ نیوکاسڵ یونایتد بدات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئارسیناڵ هیوادارە دێکلان رایس بتوانێت مۆرگان رۆجەرز، ئەستێرەی ئاستۆن ڤێلا رازیبکات پەیوەندی بە ئارسیناڵ بکات – میرەر

ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی و جۆن ستۆنز بەرگریکاری ئینگلیزی دوو ئامانجی سەرەکی ئەم هاوینەی یوڤێنتوسن – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

نیکۆڵاس جاکسن، هێرشبەری سێنیگالی بیر پەلە لە جێهێشتنی چێڵسی ناکات و دەیەوێت خۆی بۆ چابی ئاڵۆنسۆ بسەلمێنێت – سەن

ئەگەر سانتیاگۆ خیمێنێز ئەیسی میلان جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ئۆرلاندۆ سیتی بکات ئەوا یانە ئیتاڵییەکە جووڵە بۆ گواستنەوەی گۆنچالۆ رامۆس، هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەکات – کۆرێری دێلۆ سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button