
یاریگا –
روبن ئامۆریم راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد وەكوو راهێنەری نوێی ئەیسی میلان دەستنیشانكرا.
ئەیسی میلان لەکۆتایی ئەم وەرزە ماسیمیلیانۆ ئالێگری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی دوورخستەوە و ئالێگری بووە راهێنەری نوێی ناپۆلی.
Welcoming our new head coach, Rúben Amorim ✍️ pic.twitter.com/N6JizMF9Fq
— AC Milan (@acmilan) June 16, 2026
گرێبەستەکەی ئامۆریم لەگەڵ ئەیسی میلان بۆ دوو وەرزە و تاوەکوو هاوینی 2028 دەبێت، بەڵام بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2029 بەردەست دەبێت.
ئامۆریم لە مانگی یەکی 2026 لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە، مانچێستەر دەبوو بە 15 ملیۆن یۆرۆ قەەرەبووی بکاتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەخێرایی کارەکەی دەستکەوتووەتەوە بڕی قەرەبووەکە کەمتر دەبێت.



