ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان ئالابای دەوێت و ئەویش چاوەڕێی راهێنەری دڵخوازی دەکات

Yariga App

دەیڤد ئالابا لە لیستی یاریزانە خوازراوەکانی ئەیسی میلانە بۆ گواستنەوە لە بازاڕی هاوینەدا و ئەو یاریزانەش چاوەڕێی ئەوەیە بزانێت کێ دەبێتە راهێنەری نوێ.

میلان و ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەر لەگەڵ کۆتایی وەرز لە یەک جیابوونەوە. دیارترین ناو بۆ جێگرتنەوەی ئەو راهێنەرە ئۆلیڤەر گلاسنەری راهێنەری وەرزی رابردووی کریستاڵ پاڵاسە.

رۆسۆنێری گۆڕانکاری ریشەیی لە ستافی بەڕێوەبردن و کارگێڕی یانەکەدا کردووە و بەنیازی دووبارە بنیاتنانەوەی یانەکەیە.  بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ئالابا رازییە بەوەی پەیوەندی بە میلانەوە بکات بەڵام دەیەوێت بزانێت کێ دەبێتە راهێنەر.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەری پەیوەندیکردنی بەرگریکارە بە ئەزموونەکە بەهێزتردەبێت ئەگەر گلاسنەر ببێتە راهێنەر.

هەریەک لە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج و جێری کاردیناڵ هەفتەی پێشوو لەگەڵ بریکاری کارەکانی گلاسنەر کۆببوونەوە و ئێستا ئەو راهێنەرە چاوەڕێی ئۆفەری یانەکەیە.

ئالابا تەمەنی گەیشتووەتە 34 ساڵ و ئەوە یەکلابووەتەوە لە ریاڵ مەدرید گرێبەستەکەی بۆ تازەناکرێتەوە، هەربۆیە لە کۆتایی ئەم مانگەوە یاریزانێکی ئازادە. دەنگۆی ئەوە هەیە جگە لە میلان،یانەکانی یوڤێنتۆس و ئینتەریش هەوڵی بۆ بدەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button