بایرن میونشن هەڵوێستی کۆتایی لەبارەی ئۆلیس ئاشکراکرد

یاریگا –
بایرن میونشن هەڵوێستی کۆتایی خۆیان راگەیاند لەبارەی داهاتووی مایکڵ ئۆلیس.
ریال مەدرید ترسێکی زۆری لای بایرن میونشن دروستکرد کاتێک زۆر جیددی لە گواستنەوەی ئەستێرە فەڕەنسیەکە چوونەپێشەوە و ئاماژەکان بۆ ئەوەبوون کە ئۆلیس لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە رێککەوتن دەکات، بەڵام ئەمڕۆ گۆڕانکارییەکی گەورە لە هەڵوێستی ریالدا روویدا کاتێک ئاراستەکەیان گۆڕی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ و تا ئاستی رێککەوتن لەگەڵ مەرجە کەسیەکان لەگەڵ یاریزانە کۆتدیڤوارێکە بابەتەکەی یەکلایی کردەوە. ئەوەش واتا پاشەکشە لە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئۆلیس.
بەگوێرەی لێدوانێکی نوێ لە کریستۆف فرێوندی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە باڤارییەکە، ئۆلیس لە یانەکەیان ناڕوات. بەڕێوەبەرەکەی بایرن بە جەختکردنەوە وتی
ئۆلیس بۆ ریال مەدرید؟ لای ئێمەوە ئەوە هەر بابەت نییە. چاوەڕێین لە پشووەکەی بگەڕێتەوە. ئەم وەرزەی بێت ئۆلیس رۆڵێکی گرنگی لەگەڵماندا دەبێت، هەروەک چۆن وەرزی رابردوو هەیبوو.
🚨🗣️ Bayern Munich Sporting Director Christoph Freund on Olise – Real Madrid rumours:
“That’s NOT a topic for us at all. We’re looking forward to Michael Olise returning from his vacation.”
“Olise will play an important role for Bayern this season, just as he did last season as… pic.twitter.com/ehlFEBu8CD
— The Touchline | 𝐓 (@TouchlineX) July 25, 2026



