
یاریگا –
کەمپی مەشقی یانەی هەولێر لە وڵاتی توونس هەڵوەشایەوە و بەشێک لە یاریزانان و دۆخی ئێستای ناوچەکە هۆکاری سەرەکین.
بڕیار بوو ئەمشەو شاندی یانەی هەولێر بۆ کەمپێکی مەشقی لە رێگای فرۆکەخانەی بەغداوە گەشتی توونس بکەن، بەڵام کەمپە مەشقیەکە هەڵوەشایەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت و رەنگە هەولێر لە ناوخۆی عێڕاق کەمپە مەشقیەکە بکاتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند؛ بە هۆی کێشەی ڤیزای هەندێ یاریزان و وەرنەگرتنی پێشەکی شایستەی دارایی بەشێکی دیکەی یاریزانان ئامادە نەبوون بەشداری ئەم کەمپە مەشقیە بکەن، لە لایەکی دیکەوە دۆخی نەخوازراوی ئێستای ناوچەکە بەشێکی دیکە بوو لە هەڵوەشانەوەی کەمپە مەشقیەکە لە توونس.
هەولێر ماوەیەکە لە ژێر سەرپەرشتی لوئەی سەڵاح، دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق و خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو.



