عێراقکوردستان

هەولێر لەگەڵ ناوەڕاستکارێکی دیالا گەیشتە رێککەوتن

وەرزی رابردوو تەنها یەک ئەسیستی هەبووە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لەگەڵ ناوەڕاستکارێکی یانەی دیالا گەیشتۆتە رێککەوتن و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.

بە فەرمی هەولێر لەگەڵ عەلی سادق، ناوەڕاستکاری وەرزی رابردووی یانەی دیالا گەیشتۆتە رێککەوتن و لە کاتێکی نزیکدا یاریزانەکە پەیوەندی بە مەشقەکانەوە دەکات، عەلی وەرزی رابردوو 10 یاریی بۆ یانەی دیالا یاریی کردووە و تەنیا یەک ئەسیستی کردووە.

عەلی سادق، تەمەنی 23 ساڵە، پێشووتر بۆ یانەکانی دیالا، زەوڕا لەگەڵ کەرخ یاریی کردووە، لە ساڵی 2021 چەند یارییەکیش لە هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق یاریی کردووە.

بڕیاریشە ئەمڕۆ هەینی ( 24ـی تەممووزی 2026 ) هەولێر وەک ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یەکەم یاریی دۆستانە لە ژێر سەرپەرشتی لوئەی سەڵاحی راهێنەر بەرامبەر جۆلان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button