گرنگترینمۆندیالی 2026یاریگا

هەڵوێستی کرداری لەدژی ئینفانتینۆ دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

هەڕەشە یاساییەکان لەدژی جیانی ئینفانتینۆ دەچنە قۆناخی کرداریەوە و یەکەمین جووڵە لە هەمبەر کارە گوماناوییەکانی ئەو سەرۆکەی فیفا دەگیردرێتەبەر.

مۆندیالی 2026 کە لە هەرسێ وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەچوو، پڕ بوون لە رووداوی مشتومڕهێنەر. بەتایبەت کاتێک گەیشتنە لووتکە کە کارتە سوورەکەی فۆلارین باڵۆگەن کە لە قۆناخی 32 بەرامبەر بۆسنیە وەریگرت، بەڵام بۆ یاریی قۆناخی 16 لەدوای تەلەفۆنێکی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئینفانتینۆ سڕکردنەکەی باڵۆگەن هەڵپەسێردرا و رێگەدرا ئەو هێرشبەرە بەرامبەر بەلجیکا یاریی بکات ئەگەرچی ئەمریکیەکان 1-4 یارییەکەیان دۆڕاند. هەر ئەوکات یەکێتی تۆپی پێی بەلجیکا لە بەیاننامەیەکدا راگەیاند کە هەڵوێستیان دەبێت.

لە یەکەم جووڵەی کردارییشدا، یەکێتی تۆپی پێی نەرویج لە رێگەی لیسی کلاڤینیسی سەرۆکی یەکێتیەکەوە بڵاویکردووەتەوە کە سکاڵایەک دەگەیەننە لیژنەی رێککاری لە فیفا لە بەرامبەر سڕینەوەی کارتە سوورەکەی باڵۆگەن.

لە لێدوانەکەیدا کە سکای سپۆرتیش بڵاویکردووەتەوە، لیسی جەختیکردووەتەوە کە یەکێتیەکەیان هاوشانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا “یوێفا” و زۆرێک لە یەکێتیەکانی دیکە بەتوندی لەدژی ئەو بڕیارەی فیفا دەوەستنەوە و ئێستا کە جامی جیهانی تەواو بووە بەدوای کەیسکەدا دەڕۆین.

بابەتی زیاتر

Back to top button