ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئینتەر مەیامی رووبەرووی لێکۆڵینەوەی یاسایی دەبێتەوە لەسەر کاسیمیرۆ

Yariga App

یانەی ئینتەر مەیامی کەوتۆتە ژێر لێپێچینەوەی بەرپرسانی تۆپی پێی ئەمریکا  بە چەند کاتژمێرێک پاش گواستنەوەی کارلۆس کاسیمیرۆ بۆ یانەکەیان.

دوێنێ، چوارشەممە یانەی ئینتەر مەیامی بەفەرمی گواستنەوەی کاسیمیرۆی راگەیاند لە کاتێکدا ئەو یاریزانە نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە لۆس ئەنجلس گالاکسییەوە بکات.

لە ئەمریکا، یاسایەکی ناوازە هەیە بۆ پاراستنی مافی یانەکان و بەرزنەکردنەوەی نرخی یاریزان لە کاتی گواستنەوەکاندا، ئەویش یاسای “مافی دۆزەرەوە”یە و هەر یانەیەک کە بیەوێت گرێبەست لەگەڵ یاریزانێک بکات دەتوانێت بیخاتە لیستی “مافی دۆزەرەوە” و بەو جۆرە یانەکانی دیکە ناتوانن ئەو یاریزانە بگوازنەوە تاوەکو گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی یەکەم تەواو نەبێت.

بەڵام، ئێستا یانەکەی دەیڤد بێکهام لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بە تۆمەتی شکاندنی ئەو یاسایە و لە کاتێکدا کاسیمیرۆیان گواستووەتەوە کە ناوبراو ناوی لە لیستەکەی لۆس ئەنجلس گالاکسی هەبووە.

پێگەی فەرمی تۆپی پێی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “سەرقاڵی کۆکردنەوەی سەرجەم زانیاری و بەڵگەکانین تا دڵنیابین لەوەی ئینتەر مەیامی یاسا شكێنی کردووە لە گواستنەوەی کاسیمیرۆ یاخود نا”.

بەگوێرەی میدیاکان، ئینتەر مەیامی نزیکەی 1 ملیۆن دۆلاری داوە بە کاسیمیرۆ تاوەکو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button