بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ ئینتەر مەیامی ئەستێرەیەکی بەناوبانگی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی بەفەرمی گواستنەوە کارلۆس کاسیمیرۆی راگەیاند.

یانە ئەمریکیەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆیانەوە بە بڵاوکردنەوەی پۆست و ڤیدیۆ، پەیوەندیکردنی ئەستێرە بەرازیلیەکەیان ئاشکراکرد.


کاسیمیرۆ وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بەو یانەیەکرد، ئەوەش دوای چوار ساڵ یاریکردن بۆ مانچێستەر یونایتد کە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە بەسەرچوو.

سەبارەت بە ماوەی گرێبەستەکەی، ئینتەر مەیامی نووسیویەتی کاسیمیرۆی  34 ساڵیەکە تا هاوینی 2027 لە ریزەکانیان دەبێت لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوە تا هاوینی 2029.

لە یەکەم لێدوانیدا دوای پەیوەندیکردنی بە مەیامی، ئەفسانەکەی پێشووی ریال مەدرید کە پەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لیۆنێل مێسی دەکاتەوە دوای چەند ساڵ لە رکابەرێتی لە کلاسیکۆی ئیسپانیا، وتی

ئەوەی مایەی زۆرترین هاندانم بوو، کە پێموایە بۆ هەموو یاریزانێکیش هەروا، هەستی بردنەوە و بەردەوامییە بۆ بردنەوە. ئەو پرۆژەیەی یانەکە پێشکەشی کردم هاوشانی ئەو هەوڵەی هەموان ئەنجامیان دا کە من بهێننە ئێرە.

 

لای خۆشیەوە دەیڤد بێکهام هاوخاوەنی ئینتەر مەیامی وتی

زۆر شانازاییە کە پێشوازیی لە کاسیمیرۆ و خانەوادەکەی دەکەم بۆ ئینتەر مەیامی. ئەو وەک کەس و وەک یاریزانیش، ماوەیەکی زۆرە پێی سەرسامم. دوای ئەو دەستکەوتە زۆرانەی لەگەڵ ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد، زۆر خۆشحاڵم کە ئەو مەیامی وەک یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button