ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئینتەر مەیامی ئەستێرەیەکی گەورەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس کاسیمێرۆ، ئەستێرەی بەڕازیلی پەیوەندی بە ئینتەر مەیامی دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو، فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هێر وی گۆ، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و کارلۆس کاسیمێرۆ لەگەڵ ئینتەر مەیامی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە پەیوەندی بە یانە ئەمریکییەکە دەکات.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا تەنیا واژۆکردنی بەڵگەنامەکانی گرێبەستەکە و راگەیاندنی ماوە.

کاسیمێرۆ لە هاوینی 2022 ریال مەدریدی جێهێشت و بە 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان کۆتاییهات و بەخۆڕایی پەیوەندی بە مەیامی دەکات.

کاسیمێرۆ یاریی بۆ یانەکانی ساو پاولۆ، پۆرتۆ، ریال مەدرید و ماننچێستەر یونایتد کردووە. بە درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەشداریی 88 یاریی کردووە و 9 گۆڵی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button