بازاڕی گواستنهوهعێراقگرنگترین
فەرمی؛ نەورۆز گواستنەوەی ئەستێرەیەکی راگەیاند

یاریگا –
یانەی نەورۆز بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی حوسێن تاریق، یاریزانی پێشووی غەڕافی راگەیاند.
نەورۆز بەفەرمی رایگەیاند لەگەڵ حوسێن تاریق، یاریزانی پێشووی غەڕاف گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵیدا واژۆ کردووە.
حوسێن له دایكبووی ساڵی 1997 توانای یاری كردنی ههیه له دڵی بهرگری و بهرگری باڵی راست و بهرگری باڵی چهپ، یاری بۆ یانهكانی غهراف و نهفت كردووه.
یانەی نەورۆز لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ عەلی کازم، گۆڵپارێزی پێشووی زاخۆ و حوسێن تاریق واژۆ کردووە و گرێبەستی محەمەد دلاوەر و نێتۆ ئاکارای نوێکردووەتەوە.



