پریڤیوی یاریی ئەڵمانیا V كۆتدیڤوار؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی ئەڵمانیا و كۆتدیڤوار رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئەڵمانیا و كۆتدیڤوار لە یاریگای بی ئێم ئۆ فیڵد لە تۆرۆنتۆی كەنەدا رووبەڕوو ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئەڵمانیا لە یاریی یەكەم بەرامبەر كوراساو یاریی كرد و بە ئەنجامێكی گەورە و بە حەفت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە.
كۆتدیڤوار لە یاریی یەكەم بەرامبەر ئێكوادۆر یاریی كرد و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێبردەوە.
ئەڵمانیا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەی پێنجەم دێت و كۆتدیڤواریش بە سێ خاڵ لە ریزبەندی دووەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەڵمانیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كۆتدیڤوار دەبێتەوە.
كۆتدیڤوار بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە بەرامبەر ئەڵمانیا یاریی دەكەن.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەڵمانیا
نۆیەر
كیمیچ، جۆناسان تا، شلۆتێربێک، بڕاون
ئێن مێخا، پاڤلۆڤیچ
سانێ، موسیالا، ڤیرتز
هاڤێرتز
پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆتدیڤوار
فۆفانا
دۆوی، كۆسۆنو، دیۆماندێ، كۆنان
كیسیێ، سانگارێ، فۆفانا
ئاماد دیالۆ، واهی، یان دیۆماندێ



