گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی توركیا V پاڕاگوای؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی جامی جیهانی توركیا و پاڕاگوای رووبەڕوو دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 06:00 بەكاتی هەولێر توركیا و پاڕاگوای لە یاریگای لێڤی لەشاری سانتا كلارا لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لەمیانی یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

توركیا لە یاریی یەكەم رووبەڕووی ئوسترالیا بوویەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام شكستیهێنا.

پاڕاگوای لە یاریی یەكەم بەرامبەر ئەمریكا یاریی كرد و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک شكستیهێنا.

توركیا و پاڕاگوای بە بێ خاڵ لە ریزبەندی سێیەم و چوارەمی كۆمەڵەی چوارەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی چوارەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

توركیا بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی پاڕاگوای دەبێتەوە.

پاڕاگوای بە تەواوی پێكهاتەكەیانەوە رووبەڕووی توركیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی توركیا

شاكر

چەلیک، دەمیرال، بەرداكچی، كادیۆگلۆ

یوكسەک، چاڵهانئۆغلۆ

گولەر، كۆچكو، كەنان یڵدز

دێنیز گول

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پاڕاگوای

خیل

كاسێرێس، گۆمێز، ئالدێرتی، مادینا

بۆبادییا، كوباس

ئەلمیرۆن، گۆمێز، ئینكیسۆ

سانابریا

بابەتی زیاتر

Back to top button