پریڤیوی یاریی ئەمریكا V ئوسترالیا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی جامی جیهانی ئەمریكا و ئوسترالیا رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 22:00 بەكاتی هەولێر ئەمریكا و ئوسترالیا لە یاریگای سێنچری فیڵد لەشاری سیاتڵ لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لەمیانی یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026.
پڕۆفایلی یاریی

ئەمریكا لە یاریی یەكەم رووبەڕووی پاڕاگوای بوویەوە و بە ئەنجامێكی گەورە و بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی بردەوە.
ئوسترالیا لە یەكەم یاریی بەرامبەر توركیا یاریی كرد و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی بردەوە.
ئەمریكا و ئوسترالیا بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ ریزبەندی یەكەم و دووەمی كۆمەڵەی چوارەمیان گرتووە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئەمریكا بە تەواوی یاریزانەكانی رووبەڕووی پاڕاگوای دەبێتەوە.
ئوسترالیا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئەمریكا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەمریكا
فرێس
فریمان، ریچاردز، رێم
دێست، مەككینی، ئادەمس، تیلمان، رۆبنسن
باڵۆگەن، پولیسیچ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئوسترالیا
بیچ
سیركاتی، سۆوتار، بورگس
ئیتاڵیانۆ، ئۆنیڵ، ئێنگستلەر، بۆس
مێتكاڵف، تۆرێ، ئێرانكوندا



