گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی مەكسیک V كۆریای باشوور؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026 مەكسیک و كۆریای باشوور رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر مەكسیک و كۆریای باشوور لە یاریگای ئاكرۆن لە شاری گوادالاخارا لە مەكسیک رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مەكسیک لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی ئەفریقای باشوور بوویەوە و بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی لێبردەوە.

كۆریای باشوور لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی چیک بوویەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەكەی لێبردەوە.

مەكسیک بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم دێت و كۆریای باشووریش بە هەمان ژمارەی خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

ریزبەندی كۆمەڵەی یەكەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مەكسیک بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی كۆریای باشوور دەبێتەوە.

كۆریای باشوور بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی مەكسیک دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مەكسیک

رانگێڵ

رێیێس، ئالڤارێز، ڤاسكوێز، گالاردۆ

گوتیرێز، لیرا، فیدالگۆ

ئالڤارداو، خیمینێز، كوینۆنێس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كۆریای باشوور

سیۆنگ گیو

هان بیۆم، كیم مین جای، گی هیۆک

مۆن هوان، كانگ ئین، ئین بیۆم، سیۆنگ هۆ، تای سیۆک

جای سونگ، هیونگ مین سۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button