گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی كەنەدا V قەتەڕ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026 كەنەدا و قەتەڕ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی هەینی كاتژمێر 01:00 بەكاتی هەولێر كەنەدا و قەتەڕ لە یاریگای بی سی پلەیس لە شاری ڤانكوڤەر لە كەنەدا رووبەڕووی یەک ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

كەنەدا لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی بۆسنیا و هێرزیگۆڤینیا بوویەوە و یارییەكە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون.

قەتەر لە یەكەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی سویسرا بوویەوە و یارییەكە بە گۆڵێک هەردوولا یەكسان بوون.

هەر چوار هەڵبژاردەكەی كۆمەڵەی دووەم خاوەنی یەک خاڵن.

ریزبەندی كۆمەڵەی دووەم لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

كەنەدا بە تەواوی پێكهاتەكەیەوە رووبەڕووی قەتەڕ دەبێتەوە.

قەتەڕ بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی كەنەدا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كەنەدا

كریپیو

جۆنسن، كۆرنیلوس، فۆژێڕۆلس، لاریا

بوچانان، كۆنێ، ئوستاكیۆ، میلار

جۆناسان دەیڤد، كایڵ لارن

پێكهاتەی پێشبینیكراوی قەتەڕ

ئەبوعناد

عەلۆوی، میگێل،خوخی، ئەحمەد

گابەر، فەتحی، ناسڕ

عەلی، عەفیف، جونیۆر

بابەتی زیاتر

Back to top button