
یاریگا –
لە یەکێکی دیکە لە یارییەکانی مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی کەنەدا و قەتەڕ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە لە بە بەرژەوەندی کەنەدا کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دووەم هەردوو هەڵبژاردەی کەنەدا و قەتەڕ لە یارییەکی گرنگدا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێوەڵام بە سەرکەوتنی کەنەدا کۆتاییهات.

گۆڵەکانی کەنەدا لەلایەن کایڵ لارن، جۆناسان دەیڤد [دوو گۆڵ}، تۆژان بوچانان، نەیسن سالیبا کران، گۆڵێکیش لەلایەن ناسڕ، یاریزانی قەتەڕ بە هەڵە لەخۆیان کرا.
لە یارییەکەدا هەریەک لە هومام ئەحمەد و عاسم مادیبۆ لە قەتەڕ بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.
کەنەدا و قەتەڕ هاوشانی سویسرا و بۆسنیا دەکەونە کۆمەڵەی B.
لە یاریی داهاتوو کەنەدا بەرامبەر سویسرا یاریی دەکات، قەتەڕیش رووبەڕووی بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا دەبێتەوە.



