مارتینێز بیری لای چیە؛ میدیای ئینگلیزی هۆکاری دانەنیشاندنی رۆناڵدۆ بڵاودەکەنەوە
"راهێنەرەکە بیری لای سعوودیەکانە!"

یاریگا –
هەڵبژاردەی پۆرتوگال وەک یەکێک لە پاڵێوراو بەهێزەکان بۆ بردنەوەی مۆندیالی 2026 دادەنران پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتیەکە، بەڵام بە یەکسانبوونیان هەر لە یەکەم یارییاندا بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی وەک کۆنگۆی دیموکرات بە ئەنجامی 1-1 وایکرد نەک هاندەرانیان بێئومێد بکات، بەڵکوو وەک بومەلەرزیەک ریزەکانی تیمەکەی رۆبێرتۆ مارتینێزیشی هەژاند.
لەو یارییەدا کە رووی بەشێکی زۆر لە رەخنەکان روو لە کریستیانۆ رۆناڵدۆبێت کە نەیتوانی وەک پێویست دەربکەوێت و کەچی تەواوی یارییەکەش هەر لە یاریگدابوو بەبێ ئەوەی مارتینێز گۆڕانکاریی پێکات.
ئامارە نەرێنیەکانی دۆن لەم راپۆرتەی خوارەوەدا بخوێنەوە:
بێرێزی بە کریستیانۆ کردووە؛ هاندەرانی پۆرتوگال داوای دوورخستنەوەی جواو نێڤێش دەکەن
کاردانەوەکان بە ئاستێک گەیشت، کە یاریزانێکی وەک جواو نێڤێشی خاوەن تاکە گۆڵەکە پۆرتوگال، لەدوای یارییەکە کاپتنە مێژووییەکەیان وەک “یاریزانێک وەسفکرد کە چیدیکە لەوانیتر جیاوازتر نییە.
بێرێزی بە کریستیانۆ کردووە؛ هاندەرانی پۆرتوگال داوای دوورخستنەوەی جواو نێڤێش دەکەن
ئەوەی لە هەمووی شۆکهێنەرترە، ئەو هەواڵەیە کە بەشێک لە میدیاکان باس دەکرێت و دەیلی مەیڵی ئینگلیزی بە وردەکارییەوە خستوویەتیە روو.
سەرچاوە ئینگلیزیەکە باس لەوە دەکات کە رۆبێرتۆ مارتینێز چاوی لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی نەسڕە، ئەو یانەیەی کە دەگوترێت سەربە حکومەتی سعوودیەیە.
دەیلی مەیڵ نووسیویەتی نەسڕ ئێستا بەجیددی بەدوای راهێنەرێکدا دەگڕێت بۆ شوێنگرتنەوەی خۆرخێ خیسوس کە دوای بردنەوەی خولی سعوودی وازی لە پۆستەکەی هێنا، هەروەها دوای بێهیوابوونیان لە مارکۆ سیلڤا کە پەیوەندی بە بێنفیکاوە کرد.
هەر بەپێی راپۆرتەکەی ئەو سەرچاوەیە، مارتینێز ئێستا لەگەڵ یانەی نەسڕ لە گفتوگۆدایە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە. دەیەوێت دوای دەیەیەک لە دوورکەوتنەوە لە راهێنەرایەتیکردنی یانەکان، لەرێگەی یانە پارەدارەکەی رۆناڵدۆوە رووبکاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
Is this why Roberto Martinez won’t bench Cristiano Ronaldo? New report claims Portugal boss is in talks over joining 41-year-old’s Saudi club Al Nassr amid his ’embarrassing’ refusal to sub him against DR Congo https://t.co/G2o17yda8E
— Daily Mail Sport (@MailSport) June 18, 2026
ئەگەرچی هەر دوای یارییەکەی کۆنگۆ وەڵامی رەخنەکانی دانەنیشاندنی رۆناڵدۆی دایەوە، بەڵام داتاکان پیشانی دەدەن کە ئەو راهێنەرە دەبوو بڕیاری تاکتیکی دیکەی بدایە بۆ بردنەوەی یەکەمین سێ خاڵی پاڵەوانێتیەکە. کەچی ناوبراو بۆ هێنانەناوەوەی هێزێکی نوێی هێرشبەریی کە گۆنزالۆ رامۆس بوو، هەستا بە دانیشاندنی ڤیتینیای یاریسازو پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.
مارتینێز دوای یارییەکە بەرگریی لە بڕیارە هونەریەکانی گرت و جەختیکردەوە کە دەبێت لەو بارودۆخانەی کە هەڵبژاردەکەی پێویستی بە گۆڵە، یاریزانێکی وەک رۆناڵدۆ هەر لە یاریگادابێت بەهۆی لێهاتوویی لە راکێشانی بەرگریکار و دروستکردنی بۆشایی و قۆستنەوەی هەلەکان.


