ئه‌مریکاگرنگترینمۆندیالی 2026

لەسەر داواکاریی تۆماس تۆخێل؛ فیفا گۆڕانکارییەک لە بڕیارەکانی خۆی دەکات

فیفا وێنەرگران لە کورسی یەدەکی تیمەکان دووردەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

لە پێشهاتێکی نوێدا، فیفا بڕیار دەدات لە کاتی گوتنەوەی سروودی نیشتمانیی هەڵبژاردەکان گۆڕانکاری لە شوێنی وەستانی وێنەگرانی نێو یاریگا بکات، ئەمەش دوای داواکارییەکی راستەوخۆی تۆماس تۆخێل، رهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا.

کێشەکە کاتێک سەریهەڵدا کە تۆخێل سکاڵای ئەوەی کرد، لە کاتی وەستانی یاریزانەکان بۆ سروودی نیشتمانی، بەهۆی کۆبوونەوەی ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە وێنەگران لەبەردەم ناوچەی ستافی راهێنەران، کێشەیان بۆ دروست دەبێت، چونکە ئەو دیوارەی وێنەگران دروستی دەکەن، رێگرە لەوەی ستافی راهێنەران بتوانن بەڕوونی سەیری یاریزانەکانیان بکەن لەو ساتە گرنگەدا.

 دوای بەدواداچوون و تاوتوێکردنی سکاڵاکەی راهێنەرەکەی سێ شێرەکە، فیفا بە فەرمی رەزامەندی لەسەر هەموارکردنەوەی رێکارەکانی پێشووی دەربڕی و گەیشتن بە چارەسەرێک کە لە تەواوی یارییەکاندا کاری پێ دەکرێت.

بەگوێرەی رێکارە نوێیەکانی فیفا، لەمەودوا وێنەگران ناچار دەکرێن لە هێڵی ناوەڕاستی یاریگاوە نزیکتر ببنەوە و لە ناوچەی تەکنیکی دووربخرێنەوە، ئەم هەنگاوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ستافی راهێنەران و یاریزانە یەدەکەکان دیدێکی روون و بێ بەربەستیان هەبێت بۆ نێو یاریگا لە کاتی گوتنەوەی سروودی نیشتمانی.

ئەم بڕیارە خێرایەی فیفا پێشانی دەدات کە دامەزراوەکە هەوڵ دەدات ژینگەیەکی ئاسوودە و بێ کێشەتر بۆ ستافی راهێنەران بڕەخسێنێت، لە هەمان کاتیشدا پارێزگاری لە کاری میدیاکاران دەکات بۆ گواستنەوەی باشترین وێنەی ساتە هەستیارەکانی پێش دەستپێکی یارییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button