هەڵبژاردەی بەڕازیل بەبێ ئەستێرەیەکی دیار گەشتی فیلادلفیا دەکەن

یاریگا –
نەهامتیەکان بۆ ئەستێرەیەکی بەڕازیل بەردەوامیی هەیە و بۆ دووەم یاریی هەڵبژاردەکەش بەشداریی ناکات.
سامبا لە یەکەم یاریی کۆمەڵەکەی خۆیاندا بە گۆڵێک لەگەڵ مەغریب یەکسانبوون، لەو یارییەکەی کە نێیمار دا سیلڤا بەهۆی چاکنەبوونەوەی تەواوەتی لە پێکانەکەی لەسەر کورسی یەدەک تەماشای دەکرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمی لە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەوە، نێیمار بۆ یاریی دووەمیش بەرامبەر هایتی بەشداریی ناکات.
ئەم جارە وا دیارە بەڕازیل نایەوێت پەلە لە چاکبوونەوەی پێکانەکەی بکات، بۆیە وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لە هۆتێلەکەی نیوجێرسی دەمێنێتەوە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی ناو هۆتێلەکە.
بەوەش گۆڵکاری هەمیشەیی هەڵبژاردەکە یاوەری شاندەکە ناکات بۆ شاری فیلادیلفیا.
NÃO JOGA CONTRA O HAITI! ❌
A CBF informou, nesta quinta-feira, que Neymar não vai viajar com a delegação para a Filadélfia, e ficará em Nova Jersey fazendo uso das estruturas do hotel e do CT de Columbia Park.
📷 Rafael Ribeiro/ CBF#CopaNaGlobo #neymar #cbf… pic.twitter.com/nnNMUbNKbW
— ge (@geglobo) June 18, 2026
تیمەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی شەممەی هەفتەی داهاتوو رووبەڕووی هایتی و، پێنجشەممەی هەمان هەفتەش بەرامبەر سکۆتلەندا یاریی دەکەن.


