ئه‌ڵمانیائینگلتەراگرنگترین

100 ملیۆن یۆرۆ بەس نییە؛ لایپزیگ یەکەمی ئۆفەری لیڤەرپوول بۆ دیۆماندێ رەتدەکاتەوە

بەو بڕە پارەیە دەستبەرداری ئەستێرەکەیان نابن

Yariga App

یاریگا –

لایپزیگ یەکەم ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ رەتکردەوە.

فلۆریان پلێتنبێرگ، رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی لیڤەرپوول هەوڵە فەرمییەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی یان دیۆماندێ دەستپێکرد، بەڵام یەکەم هەنگاوی یانەکە لەلایەن کارگێڕیی یانەی لایپزیگی ئەڵمانییەوە رووبەڕووی رەتکردنەوەیەکی توند بووەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکە، لایپزیگ یەکەم ئۆفەری رێدزی بە بەهای 90 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکاری بۆ یان دیۆماندێ رەتکردووەتەوە.

 فلۆریان ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵوێستی لایپزیگ زۆر روونە؛ بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری دیۆماندێ نابن، نە بۆ لیڤەرپوول و نە بۆ پاریس سان جێرمانیش.

 لایپزیگ نەک تەنیا بیری لە فرۆشتنی دیۆماندێ نەکردووەتەوە، بەڵکوو پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ هێشتنەوەی و ئامانجی سەرەکیی یانەکە بریتییە لە باشترکردنی مووچەی یاریزانەکە بۆ ئاستێکی بەرزتر، درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی و دانانی مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بۆ داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button