فەرمی؛ ریال مەدرید ئەستێرەیەکی دیکەی گەورەی گواستەوە

یاریگا –
ئیبراهیما کۆناتێ، بەرگریکاری فەڕەنسی پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.
ریال مەدرید بەشێوەیەکی فەڕەنسی رایگەیاند، ریال مەدرید و ئیبراهیما کۆناتێ گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەگوێرەی رێککەوتنەکە بەرگریکارە فەڕەنسییەکە بۆ ماوەی چوار وەرز و تاوەکوو هاوینی 2030 پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە.
بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول بەسەرچوو، بۆیە بڕیاریدا بەخۆڕایی پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و لەگەڵ کیلیان ئێمباپێ، ئێدواردۆ کاماڤینگا و فێرلاند مێندی هاونیشتمانی یەکدەگرێتەوە.
ریال مەدرید لەم هاوینە تاوەکوو ئێستا بەفەرمی گواستنەوەی مارک کوکورێیا، بێرناردۆ سیلڤا و ئیبراهیما کۆناتێی راگەیاندووە.
ریال مەدرید گرێبەستی دێنزیڵ دومفریس، بەرگریکاری هۆڵەندی یەکلاییکردووەتەوە و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئێنزۆ فێرناندێز، بەرگریکاری چێڵسی دەستپێکردووە.
Comunicado Oficial: Konaté.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) June 18, 2026



