پریڤیوی یاریی بەڕازیل V هایتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی گەڕی دووەمی جامی جیهانی بەڕازیل و هایتی رووبەڕوو دەبنەوە.
وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی شەممە كاتژمێر 03:30 بەكاتی هەولێر بەڕازیل و هایتی لە یاریگای فاینانشیاڵ فیڵد لەشاری فیلادێلفیا لە ئەمریكا رووبەڕوو ببنەوە، لەمیانی یارییەكانی گەڕی دووەمی جامی جیهانی 2026.

بەڕازیل لە یاریی یەكەم بەرامبەر مەغریب یارییكرد و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
هایتی لە یاریی یەكەم رووبەڕووی سكۆتلاند بوویەوە و بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیهێنا.
بەڕازیل بە كۆكردنەوەی خاڵێک لە ریزبەندی سێیەم دێت و هایتیش بە بێ خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی كۆمەڵەی سێیەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بەڕازیل بە بێ نێیمار رووبەڕووی هایتی دەبێتەوە.
هایتی بە تەواوی پێكهاتەكەی بەرامبەر بەڕازیل یاریی دەكات.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بەڕازیل
ئالیسن
دانێلۆ، ماركینیۆس، گابریێل، سانتۆس
گویمارێش، كاسێمیرۆ
رافینیا، پاكوێتا، ڤینیسیۆس
كونیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هایتی
پلاسید
ئاركوس، ئادێ، دیلكروخ، ئێكسپیرێنس
دێدسن، بێلگارد، جاسكوی، پرۆڤیدێنس
ئیسیدۆر، پیرۆت



