هەموو شتێک بزانە؛ زاخۆ بۆچی دوای تەنیا دوو رۆژ گرێبەستی ئەحمەد سەبری هەڵوەشاندەوە؟
ئەحمەد سەبری گرێبەستی لەگەڵ کام یانە واژۆ کردبوو

یاریگا –
یانەی زاخۆ گرێبەستی ئەحمەد سەبری، هێرشبەری یانەکەی هەڵوەشاندەوە.
دوو رۆژ لەمەوبەر و لە 17ـی حوزەیرانی 2026 یانەی زاخۆ بەشێوەیەکی فەرمی گواستنەوەی ئەحمەد سەبری، هێرشبەری قوە جەوییەی راگەیاند، بەڵام ئەمڕۆ هەینی 19ـی حوزەیران یانەکەی پرا دەلال بەشێوەیەکی لەناکاو گرێبەستی ئەو یاریزانەی هەڵوەشاندەوە.
یانەی زاخۆ لە بەیاننامەیەکی فەرمی رایگەیاند، هەموو شتێکیان لەگەڵ ئەحمەد سەبری یەکلایی کردبووەوە و گرێبەستیان لەگەڵ واۆ کردبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی یاریزانەکە لە هەمان کاتدا لەگەڵ یانەیەکی دیکە رێککەوتبوو بڕیارماندا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنینەوە.
یانەی زاخۆ رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئەحمەد سەبری کردبوو، هەموو شتێک یەکلایی کرابووەوە، بەڵام ئەو یاریزانە بەشێوەیەکی نهێنی لەگەڵ یانەیەکی رێککەوتبوو کردبوو، ئەمەش پێچەوانەی بەنەما و یاساکانی پیشەگەرییە، بۆیە وەکوو یانەی زاخۆ لەو گرێبەستە دەکشێینەوە، یانەی زاخۆ لە هەموو یاریزانێک گەورەترە و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشیی یاریگا، ئەحمەد سەبری لەگەڵ یانەی گەرمەش رێککەوتبوو، بەشێوەی ئەلیکترۆنی گرێبەستی لەگەڵ گەرمە واژۆ کردبوو، هەر بۆیە زاخۆ بڕیاریدا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.



